دامەزراوەی ڤیژن و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەستنەوەی هەرێمى كوردستانيان بە رێگای گەشەپێدان گفتوگۆ كرد

22 تشرینی یەکەم 2026

ڤيژن فاونده‌يشن

داڕشتنی ستراتیجی نیشتمانيى بۆ گواستنەوەی گشتی، پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان و بەستنەوەی تۆڕی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە سیستمی گواستنەوەی عێراقی فیدراڵه‌وه، هەماهەنگی لەگەڵ بانکە جیهانییەکان بۆ دۆزينه‌وه‌ى دیدگایەکی هاوبەش بۆ گواستنەوە و پەیوەستکردنی ژێرخانەکان، ناوەڕۆکی کۆبونەوەیەکی دامه‌زراوه‌ى ڤيژن و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ رۆژی چوارشەممە، 21ـى تشرینی یەکەمی 2026 له‌ شارى هه‌ولێر لەنێوان دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ژمارەیەک له‌ راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ريى گشتى هونه‌رى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نيشته‌جێكردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆكان لەبارەی داڕشتنی ستراتیجی نیشتمانيى بۆ کەرتی گواستنەوەی گشتی و پلانی 10 ساڵەی وەزارەتى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نيشته‌جێكردن کرا، پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان و هەوڵ و میکانیزمەکانی بەستنەوەی تۆڕی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بەو پرۆژه‌ ستراتيجييه‌ خرانەبەر باس.

ڤيژن فاونده‌يشن و وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگیی پەیوەستکردنی سیستمی گواستنەوەی گشتیی هەرێمی کوردستان بە سیستمی گواستنەوەی عێراقی فیدراڵه‌وه‌، لەم چوارچێوەیەدا، جەخت لە پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، بانکی جیهانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرایەوە بۆ دۆزينه‌وه‌ى دیدگایەکی هاوبەش بۆ گواستنەوە و پەیوەستکردنی ژێرخانەکان.

پێشتر دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، له‌باره‌ى پرۆژه‌ى رێگاى گه‌شه‌پێدان، توێژينه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه‌، توێژينه‌وه‌كه‌ باسى له‌ گرنگيى ئه‌م پرۆژه‌يه‌، ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كانى كرد له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارييه‌ سياسى، ئه‌منيى و ئابوورييه‌كانى خسته‌ڕوو.

wazaraty awadankrdawa1

wazaraty awadankrdawa2

wazaraty awadankrdawa3