27 تەممووز 2026
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٣وە، دیاردەیەک لە عێراقدا سەریهەڵدا کە سەرەتا وەک پرسێکی کۆمەڵایەتی یان ئابوری کاتیی دەردەکەوت، بەڵام بە خێرایی گۆڕا بۆ یەکێک لە مشتومڕاویترین بابەتەکان لە هەردوو ئاستی یاسایی و سیاسیدا. ئەم دیاردەیە بریتیە لەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافیەی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا ڕودەدات، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان لە پارێزگا جیاوازەکانەوە ڕویان لە هەرێم کردوە بۆ نیشتەجێبون و ئارامی و هەلی کار، کە لە شار و گوندەکانی خۆیاندا بەهۆی ساڵانێکی زۆر لە ململانێ و پاشەکشەی ئابوری لەدەستیان دابوو.
سەرەڕای سروشتە مرۆییە ڕەواکەیەوە، ئەمە کۆمەڵێک پرسیاری یاسایی گرنگی وروژاندوە کە تەحەدای بنەما بنەڕەتیەکانی سیستەمی دەستوری عێراق دەکەن. لە لایەکەوە دەستور مافی خاوەندارێتی داوا بەهاوڵاتیان لە هەر شوێنێکی وڵاتدا بن، مافێک کە ڕەنگدانەوەی بنەمای یەکسانی و هاووڵاتیبونی یەکسانە کە دەوڵەتی نوێی عێراقی لەسەر دامەزراوە. لە لایەکی ترەوە دەستور سنوردارکردنێکی ڕونی خستوەتە سەر ئەم مافە، کاتێک دەبێتە ئامرازێک بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری دیمۆگرافی کە کاریگەری لەسەر ناسنامەی مێژویی دانیشتووانی ناوچەیەکی دیاریکراو دەبێت.
ئەم گرژیەی نێوان مافە تاکەکەسیەکان و ئامانجە بەکۆمەڵەکان وای کردوە کە ماددەی ٢٣ی دەستووری ٢٠٠٥ی عێراق ببێتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین دەقە دەستوریەکان لە ڕوانگەی فیقهی یاساییەوە و لە ڕوی جێبەجێکردنیشەوە. چۆن دەکرێت گەرەنتی ئازادی جوڵە و خاوەندارێتی هاوڵاتیان لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندیە دیمۆگرافییەکانی ناوچە و پارێزگاکان بکرێت، بەبێ ئەوەی دژی ڕۆحی دەستور بێت؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە هەوڵ دەدەین لەم شیکارییەدا وەڵامی بدەینەوە.
بڵاوکردنەوە