28 ئەیلوول 2026
ڤيژن فاوندهيشن
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پرۆژە تەکنەلۆجی و دیجیتاڵییەکاندا، بۆ دابینکردنی چوارچێوەیەکی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ ناساندن، برەودان و جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی دیجیتاڵیی تایبەت بە خزمهتگوزاريى بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و داتا؛ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و گروپی ئۆتۆماتا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان واژۆکرد.
یاداشتنامەکە رۆژى دووشهممه 28ـی ئەیلوولی 2026 لەلایەن عەدنان عوسمان، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و عەممار فەللاحە، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی ئۆتۆماتا(Automata4 Group)، واژۆکرا، كه کۆمپانیایەکی ناوچەییە تایبەتە بە پێشکەشکردنی چارەسەری ئایتی تایبەت بە کوالێتی بەرز و خزمەتگوزاريى راوێژکاريى لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهاندا .
ئامانجی سەرەکیی لێکتێگەیشتنەکە، بریتییە لە دابینکردنی چوارچێوەیەکی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ ناساندن، برەودان و جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی دیجیتاڵیی (دهنگى تۆ) كه خزمهتگوزاريى ئاڵوگۆڕکردنی زانیاريى و داتايه و دەتوانرێت لهڕێيهوه کۆڕ و کۆبونەوەی تایبەتی ئەنجامبدرێت
بەپێی رێککەوتنەکە گروپی ئۆتۆماتا (Automata4) سەرپەرشتی تەکنیکی و راوێژکاری ستراتیجی پێشکەش دەکات و پاڵپشتی سیستمەکە و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامی و ئاسایشی زانیارییەکان لەئەستۆ دەگرێت.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی وەک لایەنی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان کار لەسەر ناساندن و بەڕێوەبردنی سیستمەکە و دۆزینەوەی دەرفەتەکانی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.
ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە بۆ ماوەی ساڵێک کارا دەبێت و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا جێبەجێدەکرێت.










بڵاوکردنەوە