دامەزراوەی ڤیژن بە دوو توێژینەوەی زانستی بەشداریی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ژیریی دەستکرد دەکات

12 تشرینی دووەم 2026

ڤیژن فاوندەیشن

  دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، بە دوو توێژینەوەی زانستی بەشداریی لە کارەکانی دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (ژیریی دەستکرد بۆ بەردەوامیدان لە جیهانی گەشەکردوودا - AISDW26) کرد. 

کۆنفرانسەکە لە رۆژانی 3 و 4ـی تشرینی دووەمی 2026 لە شاری رانیە، بە میوانداریی زانکۆی راپەڕین و بە هەماهەنگیی هەشت زانکۆی دیاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو، تێیدا توێژەران و ئەکادیمیستان تیشکیان خستەسەر نوێترین گۆڕانکارییەکانی بواری تەکنەلۆجیا و ژیریی دەستکرد.

لە پانێڵە زانستییەکانی کۆنفرانسەکەدا، توێژەران (د.ئاکۆ حەمەکەریم و د. نه‌به‌رد كه‌ريم) بە نوێنەرایەتیی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، دوو توێژینەوەی زانستییان پێشکەش کرد.

د.ئاكۆ حه‌مه‌كه‌ريم، به‌شێوه‌ى ئۆنلاين توێژينه‌وه‌كه‌ى پێشكه‌شكرد، باسى له‌ ئاسايشى نيشتيمانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ سه‌رده‌مى ژيريى ده‌ستكرددا، ئاڵنگاريى، هه‌ل و پێداويستييه‌كانى هه‌ردوولاى تێدا روونكردبوه‌وه‌.

له‌ توێژينه‌وه‌يه‌كى ديكه‌دا كه‌ بە هاوبەشی لە نێوان د.نەبەرد کەریم رەحیم و د.چیا محەمەد حەسەن ئەنجامدرابوو، تايبه‌ت بوو به‌ په‌يوه‌نديى نێوان بانكه‌كان و رۆڵى ژيريى ده‌ستكرد له‌ به‌ره‌وپێشچوونى كاره‌كاندا، گەیشتبوونە ئەو دەرئەنجامەی‌ پەیوەندییەکی ئەرێنیی زۆر بەهێز لە نێوان بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و باشتربوونی رۆڵی دارایی بانکەکاندا هەیە له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى.

ئەم بەشداریکردنە، هەنگاوێکی دیکەی گرنگی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجییە، بە ئامانجی بەشداریی کارا لە ناوەندە زانستییەکان و خستنەڕووی توێژینەوە سەبارەت بە ژیریی دەستکرد و رۆڵی ستراتیجیی ئەو تەکنەلۆجیایە لە دەستەبەرکردنی گەشەپێدانی بەردەوام لە جیهانی ئەمڕۆدا.

twezhinawa dr ako-4

twezhinawa dr ako-5

twezhinawa dr ako-6

twezhinawa dr ako-3

twezhinawa dr ako-2

twezhinawa dr ako-1