19 تەممووز 2026
لە هەوڵێکێكى نوێى دامهزراوهى ڤيژن بۆ لێكۆڵينهوهى ستراتيجى سهبارهت به دۆزینەوەی چارەسەری کرداری بۆ بێکاری و نزیککردنەوەی کارخوازان لە پێداویستییەکانی بازاڕ، گفتوگۆیەکی کراوە بە ناونیشانی (ديدگايهكى نوێ بۆ رێكخستنى سهنتهرهكانى رهخساندنى ههلى كار) بەڕێوەچوو.
ئەکادیمیستان، پسپۆڕانی ئابوری، خاوەنکاران و شارەزایانی بازاڕی کار بەشدارییان کرد و گرنگترین کێشەكانيان خستهڕوو، باسيان له چارهسهرى ورديش كرد كه دهكرێت ببێته سهرهتايهك بۆ بووژانهوهى بازاڕى ههلى كار لهلايهك و سوودوهرگرتن له تواناى ئهو گهنجانهش كه ئێستا بێكارن لهلايهكى ديكهوه.
ئەزموونی نێودەوڵەتی و رۆڵى حکومەت
هۆگر عەلی، راوێژکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سيمينارێكى پێشكهش كرد؛ جەختی کردەوە کە کەرتی تایبەت بزوێنەری سەرەکیی ئابوورییە و پێویستە بە یاسا و دامەزراوەی کارا رێکبخرێت.
بە بۆچوونی ئەو، حکومەت دەبێت سیستەمێکی یەکگرتووی زانیاری بۆ دیاریکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی کار دروست بکات و هەماهەنگیی نێوان سەنتەرەکانی هەلی کار، سەندیکاکان و کەرتی تایبەت بەهێز بکات.
ئاماژەی بە ماددەی 22ـى دەستوری عێراق کرد، کە مافی کار، رێکخستنی پەیوەندیی نێوان کرێکار و خاوەنکار و مافی بەشداری لە سەندیکا و رێکخراوە پیشەییەکان دەپارێزێت.
بەربەستە یاسایی و کارگێڕییەکان
هێمن نوری، بەڕێوەبەری جۆب سەنتەر كه دووهم پانێڵى پێشكهشكرد، قورسكردنى یاساکان له کەرتی تایبەت، دیاردەی دوو مووچەیی (كاركردن له كهرتى گشتى و تايبهت) و لاوازیی چاودێريى بە سەرەکیترین بەربەستەكان دياريكرد.
ئاماژهى بۆ ئهوهكرد كه رێکخستنەوەی دوو مووچەیی دەرفەتی نوێ بۆ گەنجانی بێکار دروست دەکات. هەروەها پێویستە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەموار بکرێتەوە و راگەیاندنی هەلی کار لەلایەن کۆمپانیاکانەوە زیاتر چاودێری بکرێت.
ئامارەکانی شاری سلێمانی بۆ ساڵی 2025
بەپێی ئامارەکانی نووسینگەکانی بەکارخستن:
1236 کەس خراونەتە سەر کار
2540 کەس وەک بێکار تۆمارکراون
1357 پڕۆژە هەلی کار هەبووە
9 نووسینگەی فەرميى رهخساندنى ههلى كار ههيه
13 نووسینگەی وەهمی یان بێ مۆڵەت هەیە
256 پەڕە و ئەکاونتی ئۆنلاین لە بواری هەلی کاردا چالاکن
دابەزینی گەشەی ئابووری، کەمی وەبەرهێنانی گەورە، نائارامیی ناوچەکە، نهگونجانی بڕوانامەکان لەگەڵ داواکاریی بازاڕ و جێگرتنەوەی کاری دەستی بە تەکنەلۆجیا، هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی هەلی کارن.
دەرچوویەکی زۆری زانکۆ و کێشەی بێکاری
د. زریان نەجات، مامۆستاى زانكۆ كه وهك سێههم پانێڵست له ڤيژن فاوندهيشن بوو جەختی لە پەرەپێدانی بەردەوامی تواناکانی خوێندکاران و کارمەندان کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری یەکێکە كه له بازاڕى كاردا زۆرترين ههلى كارى تێدايه.
داوای هەماهەنگیی راستەوخۆی نێوان زانکۆکان و سەنتەرەکانی هەلی کاری کرد، بۆ ئەوەی خوێندن لە پێداویستییە راستەقینەکانی بازاڕ دانهبڕێت.
بێگەرد عەلی، مامۆستا له زانکۆی سلێمانی، رایگەیاند رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 16٪ و لەنێو ژناندا رێژهكه بهرزتره و گهيشتووهته 29%.
وتى: لەبەرئهوهى دامەزراندن لە کەرتی حکومی لە ساڵی ٢٠١٢ەوە نهماوه، بۆيه دهبێت لهڕێى كهرتى تايبهتهوه چارهسهرى كێشهى بێكارى بكرێت.
حکومەت جددی نییە
د. عەبدولفەتاح هەورامی، بەڕێوەبەری سەنتەری کار و راهێنان لە زانکۆی سلێمانی، رەخنەی لە نەبوونی پلانى حکومەت گرت و وەستاندنی شایستە داراییەکانی مامۆستا و راهێنەرانى له خولە هاوینەکان بە نموونە هێنایەوە.
ئاماژەی بۆئهوه کرد کە تەنیا زانکۆی سلێمانی نزیکەی 5000 خوێندکاری دەرەوەی شاريان ههيه. پاڵپشتیی دارایی بۆ ڕاهێنانی هاوینە دەتوانێت تواناکانیان بەهێز بکات و دەرفەتی کاریان لە قەزا و ناحیەکان زیاتر بکات.
بە بۆچوونی ئەو، چارەسەر پێویستی بە پلانێکی ستراتیجیی روون و درێژخایەن هەیە.
خوێندى پيشهيى چارهسهرێكى گرنگه
مامۆستا سەعید ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، بە نموونەی ئەڵمانیا ئاماژەی بە گرنگیی خوێندنی پیشەیی کرد، کە 54٪ی فێرخوازان لە قۆناغی ناوەندی ناچنه زانكۆكان و خوێندنى پيشهيى ههڵدهبژن.
وتی: دەبێت گرنگيى زیاتر بە دروستکردنی پەرەپێدانی سەنتەری راهێنانی پیشەیی بدرێت.
ئاڵا کەمال، نوێنەری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، داوای پاراستنی مافی ئەو زۆرینەیەی کرد کە لە بازاڕدا کار دەکەن.
ئەو جەختی لە چاودێریی جێبەجێکردنی یاساکان، چارەسەرکردنی بەرژەوەندییە تێکەڵەکان و نووسینی گرێبەستی کار بە زمانی کوردی کرد.
داهاتوو تەنیا لە کەرتی گشتی نییە
پرژە ئاسۆ، بەڕێوەبەری دامەزراندن لە گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە، جەختی کردەوە کە هەندێک بەشی زانکۆ چیتر بازاڕی کاریان نییە و پێویستە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت.
بە بۆچوونی ئەو، گەنجان دەبێت بزانن داهاتووی کار تەنیا لە کەرتی گشتی نییە و کەرتی تایبەتیش دەرفەتی راستەقینە دروست دەکات.
جياوازيى رێنماييهكان كێشهن
رێبین عەزیز، پشکنەری کار، جیاوازیی رێنمایی وەزارەتەکان بە گرفت دهزانێت. بۆ نموونە، رێنمایی وەزارەتی کار رێگە بە 30٪ی فەرمانبەرانی حکومی دەدات لە خوێندگە تایبەتەکان کار بکەن، بەڵام رێنمایی وەزارەتی پەروەردە ئەو رێژەیەى به 50٪ دیاريكردووه.
ئەو پێشنيارى ئهنجامدانى كۆنفرانسێكى فراوانى كرد بهمهبهستى يهكخستنهوهى رێنماييهكان و چارهسهرهكردنى ئهم كێشهيه.
رێکارە پێشنیازکراوەکان
دروستکردنی بانکێکی یەکگرتووی زانیاريى بۆ هەلی کار و پێداویستییەکانی بازاڕ
یەکخستنی یاسا و رێنماییەکانی پەیوەست بە کەرتی تایبەت و سەنتەرەکانی هەلی کار
بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان زانکۆ، سەنتەرەکانی کار، کەرتی تایبەت و سەندیکاکان
پەرەپێدانی خوێندن و راهێنانی پیشەیی بەپێی داواکارییەکانی بازاڕ
هەموارکردنەوەی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و هاندانی دامەزراندن لە کەرتی تایبەت
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵينهوهى ستراتيجى سەرنج و پێشنیازەکانی گفتوگۆکە دەخاتە ناو پۆڵسی پەیپەرێك و ئاڕاستەى بڕيار بهدهستانى دەکات، بۆ ئەوەی گفتوگۆكه بگۆڕدرێت بۆ سیاسەتى جێبهجێكردن و هەنگاوی کرداری بۆ کەمکردنەوەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان بنرێت.
ئهمه ههمووى نييه
لەدیدارەکەی ڤیژندا بەفەرمی و لە چوارچێوەی فراوانکردنی مهوداى کاركردن و بەهێزکردنی رۆڵى دامهزراوهكه له دروستکردنی چارەسەر بۆ پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگا، بۆردی راوێژکاریی کۆمەڵایەتی راگەیاندرا.
بۆردەکە لەلایەن پرۆفيسۆر د. ژیا عەباس، توێژەر و مامۆستای زانکۆ، سەرۆكايهتيى دەکرێت و سەرنجی سەرەکیی بۆردەکە لەسەر کێشەکانی پەیوەست بە خێزان، منداڵان، ژنان و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت.
دامەزراندنی ئهم بۆرده، بەشێکە لە دیدگای فراوانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ گواستنەوەی توێژینەوە و زانیاریی زانستی بۆ ناو بڕیارسازی و گۆڕینیان بە چارەسەر و سیاسەتی کرداری؛ دیدگایەک کە ڤیژن وەک ناوەندێکی بەهێزی توێژینەوە، گفتوگۆ و دروستکردنی سیاسەت لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا جێگیر دەکات.
دامهزراوهى ڤيژن لێكۆڵێنهوهى ستراتيجى...
بڵاوکردنەوە