28 تەممووز 2026
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن سه‌ردانى بۆردی رێکخراوە دیموکراتییەکانی کرد؛ باس له كاركردنى پێكه‌وه‌يى له داهاتوو، كاراكردن و به‌هێزكردنى رۆڵى ناوه‌نده هۆشيارييه‌كان و پته‌وكردنى پێگه‌ى ژنان و گه‌نجان كرا.
رۆژى دوشه‌ممه، 27ى ته‌مموزى 2026، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ل جه‌لال، لێپرسراوى بۆردى رێكخراوه ديموكراتييه‌كان كۆبوونه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕابوون كارى پێكه‌وه‌يى له‌سه‌ر بنه‌ماى كارى مه‌يدانى به‌هێز بكه‌ن و گرنگى زياتر به كه‌رتى په‌روه‌رده و كو‌لتور به‌هێزكردنى پێگه‌ى ژنان له هه‌رێمى كوردستان بده‌ن.
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن جه‌ختيكرده‌وه كه ئاماده‌ن بۆ كاركردن و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌مه‌به‌ستى داڕشتنى نه‌خشه‌ڕێگاى زانستى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى كۆمه‌ڵگا.
باسيش له پێويستى دروستكردنى داتابه‌يسێك كرا بۆ رێكخستنى تواناكان، دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى راهێنان بۆ په‌روه‌رده‌كردنى كادران و پێداچوونه‌وه به په‌يڕه‌وى رێكخراوه‌كان و نوێكردنه‌وه‌ى گوتارى راگه‌ياندن.
260728081419.jpg)
260728081430.jpg)
260728081441.jpg)
260728081511.jpg)
بڵاوکردنەوە