يه‌كێتيى ژنان و دامەزراوەی ڤیژن، کاری پێکەوەیی و پلانی داهاتوو باسدەکەن

28 تەممووز 2026

یەکێتیی ژنانی کوردستان، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد و لەگەڵ دامەزراوەکە، دەربارەی کارکردنی پێکەوەیی و هاوبەش لەسەر پرسەکانی ژنان گفتوگۆیان کرد.

لە سەردانەکەدا کە رۆژی یەکشەممە، 26ی تەمموزی 2026، ئەنجامدرا، یەکێتیی ژنانی کوردستان باسيان لە هەنگاو و کارەکانی رێکخراوەکەیان کرد و پلان، پڕۆژە و چالاکییەکانی داهاتوویان و ستراتیج و پلانى نوێی یەکێتی ژنانی کوردستانیان باسکرد.

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، باسی لە گرنگی رۆڵی ژنان کرد لەنێو کارەکانی دامەزراوەکە و گرنگترینیان دروستکردنی بۆردێکی نوێی دامەزراوەکەیە (بۆردی کۆمەڵایەتی) کە نوێترین هەنگاوی دامەزراوەی ڤیژنە و ژنێک سەرپەرشتیی بۆردەکە دەکات پرۆفیسۆر د. ژیا عەباس. 

دامەزراوەی ڤیژن، بەپێویستیزانی، هەردوولا، هەماهەنگ و هاوکاری یەکتربن بۆ ئەو پرسانەی پێویستیی بە راوێژ و قوڵبوونەوە و پلانی وردتر و تۆکمەتر هەیە، تاوەکو هەردوولا بۆ ئەم قۆناغە، بەشێوەیەکی دامەزراوتر کار لەسەر ئەو پرسانە بکەن کە خزمەتی زیاتری ژنان دەکەن. 

یەکێتی ژنانی کوردستان، رۆڵی لە رابردوو، ئێستا و داهاتوو، بەگرنگییەوە لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن باسکرا، یەکێتییەکە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەگرنگ زانی و هەردوولا هاوڕابوون لە داهاتوودا پێکەوە پلان و پرۆژەی هاوبەشیان دەبێت.

 

sardani yaketi zhnan-1

 

 

 

sardani yaketi zhnan-3

sardani yaketi zhnan-4

sardani yaketi zhnan-5