دامەزراوەی ڤیژن و دامەزراوەی ئەلکەلیمە بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان یاداشتنامەیەکیان واژۆکرد

26 تشرینی یەکەم 2025

رۆژی یەک شەممە ٢٠٢٥/١٠/٢٦ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتن لەگەڵ دامەزراوەی ئەلکەلیمە بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان واژۆکرد.

یاداشتەکە لەلایەن عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن و مەهدی خەزعل بەرێوەبەری دامەزراوەی ئەلکەلیمە واژۆ کرا. بەپێی یاداشتنامەکە، هەردوو دامەزراوەکە وەک دوو خانەی بیری گرنگ و کاریگەر، هەماهەنگی و کاری هاوبەشی دەکەن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژە و چالاکی هاوبەش لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

ئەم هانگاوەی دامەزراوەی ڤیژن بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی پەیوەندی و کاری هاوبەش لە نێوان رێکخراو وناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە سەرتاسەری عێراق.

Alkalima-2

Alkalima-3

Alkalima-4

Alkalima-5

Alkalima-6

Alkalima-7

Alkalima-8

Alkalima-9