دامەزراوەی ڤیژن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەل ناوەندی بەیان بۆ لیکۆڵینەوە وپلاندانان واژو دەکات

24 تشرینی یەکەم 2025

رۆژی هەینی 24 تشرینی یەکەمی 2025 بەئامادەبونی ژمارەیەک لەبەڕیوەبەران و نوێنەرانی دامەزراوەکانی لێکۆلینەوەی بەغدا، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەل ناوەندی بەیان بۆ لیکۆڵینەوە وپلاندانان واژو کرد، بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆلێنەوەو دیدار و کاری و چالاکی هاوبەش لەنیوان هەردوو دامەزراوەکەدا.
ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە، بەشێکە لەهەوڵەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ کاری هاوبەش و دروستکردنی پەیوەندی نێوان رێکخراو و خانەکانی بیرکردنەوە لەهەرێم وعێراق. شایەنی باسە ناوەندی بەیان یەکێکە لە سەنتەرە گرنگە و کاریگەرەکانی عێراق، کە تائێستا سەدان لێکۆڵینەوەو کتێب و نامیلکەیان بڵاوکردۆتەوەو خاوەنی زانکۆی بەیانە لەبەغدا.

MOU-Bayan-2

MOU-Bayan-3

MOU-Bayan-4

MOU-Bayan-5

MOU-Bayan-6

MOU-Bayan-7

MOU-Bayan-8

MOU-Bayan-9