هۆکارەکانی پەکخستن و لاوازبوونی پەرلەمانی کوردستان

6 تشرینی یەکەم 2025

نوسەر : دامەزراوەی ڤیژن

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بە هاوبەشی لەگەل رێکخراوی نیشتمان بۆ هەموان، رۆژی یەکشەممە ٢٨\٩\٢٠٢٥ پانێڵێکیان دەربارەی ئایندەی کاری پەرلەمانی و مەدەنی لە هەرێمی کوردستان رێکخست. لە پانێڵەکەدا هەریەکە لە ئەبوبەکر هەڵەدنی مافناس، دکتۆر سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆکی دامەزراوەی پەی، عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، وەک پانيڵست بەشداربوون و خاتوو ژیمان عەبدولرحمان وەک مۆدریتەر پانێڵەکەی بەرێوەبرد.