پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی کاریگەری و دەرهاویشتەکانی

30 ئەیلوول 2025

نوسەر : د.ئاکۆ حمە کریم رحیم

لە ئێستادا حەشدی شەعبی بۆتە هێزێکی گەورە و کاریگەر لە عێراقدا، هاوتەریب و لەپاڵ بوونی سوپا، پۆلیس و هێزە چەکدارە فەرمییەکانی عێراق، حەشدی شەعبی بۆتە دامەزراوەیەکی نیمچە سەربەخۆ و ئامڕازێکی سەربازی، سیاسی و ئابووری گرنگە بۆ گروپە شیعەکان.
هەرچەندە پڕۆژە یاسای ڕێکخستنەوەی حەشدی شەعبی لە ئێستادا هەڵپەسێردراوە، بەڵام هەوڵێکی هێزە شیعەکانە بۆ بە هەمیشەیی و بەفەرمیکردنی حەشد لەپاڵ هێزە چەکدارەکانی عێراقدا، ئەمەش ناکۆکی و ململانێی قووڵی بەدوای خۆیدا هێناوە. 
لەم پەیپەرە شیکارییەدا، هەوڵی شرۆڤە کردن بۆ پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی، ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی ئەو هێزانە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت