2025-05-18
توێژەر : ئارام جەمال
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەک کە بەڕیز ئارام جەمال توێژەر و شارەزای بواری هەڵبژاردن ئەنجامی داوە ''بەدەستهێنانی کورسی لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لیستە بچووکەکان، زۆر زەحمەتە'، بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنەکە بە شێوازی سانتلیگۆی هەموارکراوی پلە (1.7) ئەنجام دەدرێت.
بەپێی راسپاردەی توێژینەوەکە: ''هەتا ژمارەی بازنەی هەڵبژاردنەکان زۆرتر بن دەنگی بەفیڕۆچووی ئەو لیستانە زۆرتردەبێت، کە لە هەر بازنەیەکدا بە تەنیا دەچنە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنەوە. لەم بارەدا پێکهێنانی هاوپەیمانێتی و یەکلیستی ژمارەی دەنگی بەفیڕۆچوو کەمتر دەکاتەوە''.
بڵاوکردنەوە