9 تەممووز 2026
دامهزراوهى ڤيژن بۆ لێكۆڵينهوهى ستراتيجى پرۆگرامێكى ديكهى (چاوى كراوه)ـى راگهياند؛ سهرنجى ئهمجاره لهسهر سهنتهر و بهڕێوهبهرايهتى راهێنانى پيشهيى بوو، مهبهستهكه ئهوهيه ئاڵنگاريى و كێشهكان؛ دهرفهت و رێگاكانى چارهسهر و بهرهوپێشبردنى سهنتهرهكانى راهێنان بخاتهڕوو.
سهنتهر و بهڕێوهبهرايهتى راهێنانی پیشەیی دەتوانێت ببێتە دەرگایەکی نوێ بۆ داهاتووی گهنجان، لە سلێمانی، دهرفهت بۆ ئهو گەنجانە دەڕەخسێت کە دەیانەوێت پیشەیەک فێرببن، کارامەیی بەدەستبهێنن و دواتر بە پێی توانا و دەستی خۆیان بچنە ناو بازاڕی کار.
ئەم کەرتە، هەرچەندە گرنگە، بێ ئاڵنگاری نییە؛ هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ڤيژن فاوندهيشن گرنگى زياترى پێبدات، تا لەڕێگەی گفتوگۆ، توێژینەوە و پێشنیازی کردارییەوە، پشتیوانییەکی باشتر بۆ راهێنانی پیشەیی و گەنجانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت شارى سلێمانی، دروست بکرێت.
راهێنانی پیشەیی و کارەکانی
ئەحمەد محەمەد، ماوەی 22 ساڵە لە بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری راهێنانی پیشەیی کار دەکات و ئێستا جێگری بەڕێوەبەرە. ئەو لە دامەزراوەی ڤیژن، سیمینارێکی لەبارەی کارەکان، دەستکەوتەکان و دەرفەتەکانی بەرەوپێشبردنی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە خستەڕوو.
ئەم سەنتەرە کارەکانی تەنها بۆ ناو شاری سلێمانی نییە، ناوچەکانی دەوروبەریش سودیان لێ بینیوە. ئەو ئاوارانەی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و سووریاوە لە شاری سلێمانی و ناوچە نزیکەکان نیشتەجێن، هەر سودمەند بوون. ئەم سەنتەرانە پردێکن لە نێوان گەنجان و رەخساندنی هەلی کار.
سەرەتا سەنتەرەکە تەنها دوو خولی پێشکەش بە فێرخوازان دەکرد، بهڵام سهرهتاى دامهزراندنى بهڕێوهبهرايهتييهكه بوو، ئێستا لەو سەنتەرە 25 خولی پراکتیکی دەوترێتەوە، لەگەڵ 5 خولی تر کە تایبەتن بە فێرکردنی ئیتیکی کارکردن، کارامەیی ژیان و چەندین ئامادەکاریی دیکە کە پێشکەش بە گەنجان دەکرێت.
گهنجان له دهرهوهى بڕوانامهكانيان كاردهكهن
ئەرکی سەرەکی ئەم سەنتەرە، بەگوێرەی سیمینارەکەی ئەحمەد محەمەد، فێرکردنی پیشەیەکە بۆ گەنجان، تا دواتر بتوانن کار دەست بکەوێت، بەڵام پرۆفیسۆر عەبدولفەتاح هەورامی، بەڕێوەبەری CDC لە زانکۆی سلێمانی، دەڵێت: "60٪ـی ئەو کەسانەی کار دەکەن، کارەکەیان پەیوەندی بە بڕوانامەکانیانەوە نییە".
پهيوهندى لهنێوان زانكۆ و بازاڕى كاردا نييه
ئەیوب کەریم، مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیک، رەخنەی ئەوەی هەیە کە پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان زانکۆ و بازاڕی کاردا نییە. وەک ئەو دەڵێت، ئێستا بۆردێک هەیە بۆ رێکخستنەوەی ئەم کێشەیە. هەرچەندە تا ئێستا هەنگاوی کردارییان نەناوە، بەڵام هیچ نەبێت دەستیان پێکردووە. شانۆ خالید، کە بەرپرسی پرۆژەکانی دەزگای ڕوانگەیە، دەڵێت: "پرۆژەمان هەیە بۆ ڕاهێنان بە کارخوازان، بە پێی پێویستی بازاڕ".
رێنماييهكان رێگرن و ريفۆرم پێويسته
د. ئاکۆ عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری خوێندنی پیشەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سلێمانی، باس لەو کاریگەرییە نەرێنییانە دەکات کە رێنماییەکان دروستی دەکەن لەسەر خوێندنی پیشەیی. بەگوێرەی قسەکانی: "رێنماییەکان رێگە نادەن مامۆستایان لە دەرەوەی پسپۆڕییەکانی خۆیان وانە بڵێنەوە". ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی "نەک ناتوانن بەشی نوێ بکەنەوە، بەڵکو ئەوەی ئێستاش هەیە نامێنێت".
د. مەزن ئیسماعیل، کە راهێنەرە لە بواری زیرەکی دەستکرد، هەمان بۆچوونی هەیە. ئەو دەڵێت: دەستمان بە رێنماییەکان بەستراوە، بەڵام دەتوانین ریفۆرم بکەین.
كادرى پيشهيى كهمه
سنوور جەلال، کە راهێنەرە لە راهێنانی پیشەیی، باس لە چەند ئاڵنگارییەکی کارەکانیان کرد. ئەو دەڵێت کادری پیشەییان کەمە، راهێنەرەکان زیاتر لە وەرشەیەکیان بەردەکەوێت، بابەتەکانیان پڕۆگرامێکی هاوبەشی یەکگرتووی نییە، و دواتریش کە خولەکان کۆتاییان دێت، خوێندکاران کاريان دەستناکەوێت. بە بڕوای ئەو، کۆمپانیاکان دەتوانن هاوکار بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە.
دهستى هاوكارى و ههماههنگى درێژكرا
لە سیمینار و گفتوگۆ کراوەکەدا زۆر لایەن باس کرا. ئاڵنگارییەکان خرایەڕوو و هەوڵ درا جێگرەوەی باشتر بخرێتە بەرباس. لە نێوەندی قسەکانیشدا چەند لێکچوونێک دروست بوو کە دەتوانێت کاری راهێنانە پیشەییەکان زۆر بەرەوپێش ببات. بەڕێوەبەری سەنتەری COE ئامادەیە پڕۆگرامەکانیان بۆ رێک بخاتەوە و خولی تایبەتیش بکاتەوە. پەیکار ئازاد، کە یاریدەدەری پێشکەوتووە لە IOM، ئامادەیی دەربڕی بۆ کردنەوەی گەڕێکی دیکەی سندوقی پرۆژەکان.
لێرهوه ڤيژن كارى خۆى دهكات
ئەم گفتوگۆ و سیمینارە دەبێتە سەرەتایەک بۆ دروستکردنی توێژینەوەیەک لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لەو توێژینەوەیەدا ئاڵنگارییەکان، دەرفەتەکان و چارەسەرەکان ئاراستەی لایەنی بڕیاردەر دەکرێت، تا لەمەودوا گەنجان باشتر بۆ بازاڕی کار و دۆزینەوەی هەلی کار ئامادە بکرێن.
بڵاوکردنەوە