7 نیسان 2026
له هه‌وڵێكدا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رته ئابووريه جياوازه‌كانى (نیشتەجێبوون، بیناسازی، بانکەکان و کارگەکانی کەرەستەی بیناسازی) و بەستنەوەیان بەیەکدیەوە، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای مونلاین دیدارێکی تايبه‌ت ئه‌نجامده‌دەن.
لەو بارەیەوە رۆژی سێشه‌ممه ٧/٤/٢٠٢٦ رێکەوتننامەیەک له‌نێوان دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و كۆمپانياى مونلاين واژۆ كرا.
به‌پێی رێکەوتنامەکە لە ساڵی ٢٠٢٦دا چەند توێژینەوەیەک سەبارەت بە تەواوکردنی بازنەی ئابووری نێوان کەرتەکانی (نیشتەجێبوون، بیناسازی، بانکەکان و کارگەکانی کەرەستەی بیناسازی) ئەنجام دەدرێت و لە دیدارێکیشدا ئەنجامەکەی پێشکەشی بڕیاربەدەستان و لایەنە پیوەندیدارەکان دەکرێت.








بڵاوکردنەوە