7 نیسان 2026
توێژەر : د.ئاکۆ حمە کریم رحیم
ئەم پۆڵسی پهيپهره تیشک دەخاتە سەر ئەو بارودۆخە دژوارەی کە هەرێمی کوردستان تێيکەوتووە؛ لە کاتێکدا ململانێ و جەنگە ناوچەییەکانی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە. هەرچەندە هەرێمى كوردستان بە فەرمیی بێلایەنیی خۆی لەم ململانێیانەدا راگەیاندووە، بەڵام لە واقیعدا ناتوانێت خۆی لە لێکەوتەکانی ئەم جەنگە بپارێزێت. ئەمەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ هەڵکەوتەی جوگرافیی هەرێمەکە و ئەو دۆخە ناسەقامگیرەی عێراقى تێدايه، کە هەمیشە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی کێبڕکێ ناوچەییەکان بووە.
لە ماوەیەکی کورتدا، هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، کە جگە لە زیانە گیانی و ماددییەکان، کاریگەریی نەرێنیی قووڵیشیان خستووەتە سەر گوزەرانی خەڵک و باری ئابووری، وەک پچڕانی کارەبا و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان.
بڵاوکردنەوە