16 ئازار 2026
نوسەر : دامەزراوەی ڤیژن
له رۆژی 28/2/2026 ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سه‌ر ئێران و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئەمریکا رایگه‌یاند، 47 ساڵە ئێران دروشمی مەرگ بۆ ئەمەریکا دەڵێتەوە و هاوکاربوون لە هێرشکردنە سەر ئەمەریکا و ئەو هێرشەی کە حەمماس کردییە سەر ئیسرائیل، وتی، رێگەنادەن چیتر ئێران ببێتە هەڕەشە لە ناوچەکە و جه‌ختیكرده‌وه كه دەیانەوێت بە تەواوەتی مەترسییەکانی ئێران و گروپه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته کۆتاییبێت.
هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی هێرشه‌كاندا كوژرانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای ئەو وڵاتە راگه‌یه‌ندرا، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ئێران ره‌تیده‌كرده‌وه، به‌ڵام له به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووه‌می هێرشه‌كاندا پشتڕاستكرایه‌وه.
هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و بوونی بنکەی سەربازیی ئەمریکا و بارەگای بەشێک لە هێزەکانی رۆژهەڵات، رووبه‌ڕووی هێرشی ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كان بووه‌ته‌وه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م په‌یپه‌ره و له دوازدە رۆژی شه‌ڕدا سەدان هێرش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراون، به‌هۆیانه‌وه پێج كه‌س كوژراون و 20 كه‌سیش برینداربوون كه سێ کەس له‌و قوربانیانه هاوڵاتیی سڤیلن.
بڵاوکردنەوە