3 شوبات 2026
دامه‌زراوه‌ی ڤیژن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی راپه‌رین باسیان له كێشه‌ی بێكاری گه‌نجان و ژێرخانی ئابووری ناوچه‌كه كرد؛ ئه‌و هه‌نگاوانه‌شیان تاوتوێ كرد كه رۆڵی ده‌بێت له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 3/2/2026 شاندێكی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی راپه‌ڕینی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پ.ی.د په‌یمان ره‌مه‌زان، سه‌رۆكی زانكۆكه كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند پرس و كێشه‌یه‌ك له ناوچه‌كه كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێكی زانستی له ئیداره‌ی راپه‌ڕین كرا تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و كێشه‌ی بێكاری گه‌نجانی ده‌ڤه‌ره‌كه و ره‌خساندنی هه‌لیكار.
له‌باره‌ی كاری پێكه‌وه‌یی نێوان دامه‌زراوه‌ی ڤیژن و زانكۆی راپه‌رین، یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆ كرا به‌مه‌به‌ستی كاری پێكه‌وه‌یی و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه بۆ به‌ره‌وپێشردنی زیاتری ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین.
260204013227.jpg)
260204013233.jpg)
260204013240.jpg)
260204013318.jpg)
260204013328.jpg)
260204013335.jpg)
260204013344.jpg)
260204013353.jpg)
260204013401.jpg)
260204013410.jpg)
بڵاوکردنەوە